گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیای یەکێتی: لێبڕینی %21ی موچە لادەبرێت

2021.07.19 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای یەکێتی: لێبڕینی %21ی موچە لادەبرێت

 ناس کورد-

میدیای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای جەژن دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت و بڕیار لەسەر لێبڕینی موچەش دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای یەکێتی (دووشەممە 19ی تەموزی 2021) لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوای جەژن دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێبڕینی موچە نامێنێت یان زۆر کەم دەکرێتەوە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( شەممە 17ی تەموزی 2021) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین، بەڵام بەمەرجێک بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروست بکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی موچە و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەبارەی لێبڕینەوە  دەدرێت." 

 

لەدوای ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێک لە پەرلەمانتاران دەڵێن، حکومەت داهاتی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە بەبی لێبڕین لەبەردەستدایە و هیچ بیانویەک بۆ لیبڕینی موچە نەماوە.