ناس کورد-
دەستەى نەزاهە وەڵامى سەرۆکایەتییەکانى عێراقى بۆ ئاشکراکردنى سەروەت و سامانیان ئاشکراکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاشکرایکرد، رێژەى وەڵامى سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پەرلەمان 100% بووە بۆ داواى ئاشکراکردنى سەروەت و سامانیان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها رێژەى وەڵامى سەرۆکى دادگاى فیدراڵى، سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى و سەرۆکى دادگاى تەمیز و سەرۆکى داواکارى گشتى بەهەمان شێوە 100% بووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوو جێگرى سەرۆکى پەرلەمان سەروەت و سامانیان ئاشکراکردووە، بەڵام رێژەى وەڵامى پەرلەمانتاران 76,5% بووە، هەروەها وەزیرەکان و ئەندامانى دادگاى تەمیز و فیدراڵى 100% بووە، بەڵام ئەو دادوەرانەى ئەو پڕۆسەیە دەیانگرێتەوە 98,6% بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەڵامى سەرۆکى دەستەکان و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەوە بۆ هەمان داواکاریی 87,5% بووە، هەروەها وەڵامى پارێزگارەکان 66,7% بووە.