ناس كورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق زەنگى مەترسی لێدا و رایگەیاند ئێستا وڵات لەلوتکەى شەپۆلى سێیەمى کۆرۆنادایە و ئامارى توشبوون و مردن بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هانى عەقابى بریکارى هونەرى و راسپێردراو بۆ بەڕێوەبردنى وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، دۆخى کۆرۆنا لە عێراق زۆرمەترسیدارە، ژمارەیەکى زۆرى نەخۆش کە دۆخیان مەترسیدارە لە نەخۆشخانەکانن.
وتیشى ژمارەى هاوەڵانى نەخۆشەکان زۆرن لە نەخۆشخانەکان و زۆربەیان پابەندنین بە رێوشوێنى خۆپارێزى و دەمامک نابەستن.
عەقابى ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەى کارمەندانى تەندروستى کەمە بەراورد بە ژمارەى زۆرى توشبووان، تنها رێگەش بۆ روبەڕووبونەوەى ئەو دۆخە مەترسیدارە وەرگرتنى ڤاکسینە.