گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى راگەیاندنى یەکێتى لەبارەى ’دورخستنەوە’ى شوان داودى لە پۆستەکەى

2021.07.19 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى راگەیاندنى یەکێتى لەبارەى ’دورخستنەوە’ى شوان داودى لە پۆستەکەى

ناس کورد-

مەکتەبى راگەیاندنى یەکێتى ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى "دورخستنەوە"ى شوان داودى بڵاوکردەوە و لێدوانى ناوبراو لەو بارەیەوە بە قسەى چەواشە و ناڕاست ناودەبات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبەکە (19ى تەموزى 2021) لە رونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو گۆڕانکارییەى کە کراوە ئیجرائاتێکى کارگێڕى بووە  و لەچوارچێوەى پڕکردنەوە و ناردنى سیڤى بووە بۆ ئەو پۆستە و لە کێبرکێى وەرگرتنى ئەو پۆستە عیماد ناسح براوە بووە و رابردوى دێرینى ناوبراو لەناو راگەیاندنى رەسمى یەکێتیدا بەهەند وەرگیراوە و بەو هۆیەوە بەگوێرەى رونکردنەوەکە "سیڤییەکەى پەسەند کراوە".

 

 

شوان داودى (18ى تەموزى 2021) لە نامەیەکدا کە ئاراستەى لێپرسراوى مەڵبەندى دووى یەکێتى کردووە و لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر داواى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوک بەرپرسیارێتى دەزگاکەى وەرگرتووە و دوێنێ (17ى تەموزى 2021) فەرمانى دەرکردنى دەرچووە.  

  

داودى بڕیارى دەرکردنەکەى وەک یەکەم کەسى پاکتاوکراوى دواى روداوەکانى 8ى تەموز لە شارى کەرکوک و لە حزب و لە راگەیاندنیش ناو دەبات.  

  

  

برا و هەڤاڵی بەڕێزم کاک حەمە سور دوشیوانی  

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی (ی. ن .ک)  

سڵاوي خەبات و خۆڕاگری  

  

من لە سەر تەکلیف و پشتیوانی بەڕێزت ئەرکی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوکم  وەرگرت و لە 2020/9/17 دەستبەکار بووم و دوێنی 2021/7/17 فەرمانی دەرکردنم لە مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە دەرچوو وەک یەکەم کەس لە پاکتاو کردنی دوای روداوەکانی 8 ی تەمموز لە شاری کەرکوک ولە حزب و لە ڕاگەیاندنش ..  

  

ئەمڕۆ 2021/7/18 ئەستۆ پاکیم کرد و دەستاودەستی ئەرکەکەم کرد کە جگە لە خزمەت هیچ پلەو پۆست و ئیمتیازێکی تێدا نەبووە بۆم ..  

  

بە هەرحاڵ لە ماوەی 10 مانگی رەبەقی کاری سەخت، سەرباری ئەو هەموو ململانێ و ئاستەنگە حزبی و سیاسی و هونەری و تەکنیکی و مادیانە روبەرومان کرایەوە ..توانیمان سەرکەوتوو بین لە گەڕانەوەی حورمەت بۆ کەناڵەکە و بینەرێکی زۆرمان لە سەرتاسەری کوردستان لە گەڵی ئاشت کردەوە ...رادێۆمان خستەوە کار و سایتمان دروست کردو پەیچمان بەهێز کردەوە و گۆڤارمان دەرکرد و توانیمان بودجەی کەناڵەکە بۆ سێ جاران زیاد بکەین و دەوام ڕێک بخەینەوە و تواناکان بە گڕ بخەین و چەند ستودێویەکی مۆدرین دروست بکەین و سیستمی دەنگ چاک بکەین و کۆمپیوتەر و کامیراکانی کەناڵەکە تازە بکەینەوە  تەلەفیزیۆنەکە بکەینەوە 24 کاتژمێر و سیستەمی هەواڵ بەکوردی و عەرەبی ڕێکبخەینەوە و دەیان بەرنامەو و بابەتی جۆراو جۆر و ڕێپورتاز و فیچەر بە بەکوردی و عەرەبی بەرهەم بێنین بەشێکی زۆری ژوورەکانی بەش و یەکەکان تەعمیر بکەینەوە ...و زۆر شتی تریش کە لێرە جێگایان نابێتەوە ...  

  

وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ بەشێکی زۆری کادر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کەرکوک کە هاوکارم بوون ، لێرەدا دەمەوێ وەک راستیەکی مێژویی و ئەرکێکی ئەخلاقی ئەوە دووپات بکەمەوە کە بەڕێزتان پشکی شێرتان بەر دەکەوێ لەو سەروەری ئەو دەسکەوتانە چونکە هەموو بە پشتیوانی و پشتگیری بەڕێزتان و مەڵبەندە تێکۆشەرەکەتانەوە بەدەستهاتووە بۆیە جێی خۆیەتی سوپاسی ئەو هەموو پشتوانیەت بکەم و گەر خوای گەورە بایی ئەوە تەمەنمان بدا لە کتێبێکدا ئەزمونی ئەو 10 مانگە بڵاو دەکەمەوە ..جارێکی تر سوپاس بۆ بەرێزتان هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو سەرفراز بن.  

شوان داودی