گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو تۆمەتبار بە نارنجۆکەوە لەناو نەخۆشخانەیەک دەستگیر کران

2021.07.19 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
دوو تۆمەتبار بە نارنجۆکەوە لەناو نەخۆشخانەیەک دەستگیر کران
ناس کورد-  

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە نارنجۆکیان پێ بووە و ویستوویانە بچنە ناو نەخۆشخانەیەکەوە لەشارى بەسڕە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (19ى تەموزى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کردوە "تیمى پاسەوانى کەلوپەلى نەخۆشخانەى سەدرى فێرکارى لەپارێزگاى بەسڕە توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە نارنجۆکى دەستیان پێ بووە و ویستوویانە بچنە ناو نەخۆشخانەکەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە وتەکانیاندا ئەو دوو تۆمەتبارە وتوویانە هۆکارى هەڵگرتنى نارنجۆک بۆ ئەوە بووە کێشەى عەشایەرییان هەیە و داوا کراون لەو ڕووەوە و بەپێى مادەى 24ى یاسایى چەکیش ڕاگیراون.