گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كەشوهەوا: جەژن لوتكەی بەرزبوونەوەی گەرمایە

2021.07.19 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
كەشوهەوا: جەژن لوتكەی بەرزبوونەوەی گەرمایە

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەکات رۆژانى جەژن لوتکەى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بێت لەسەنتەرى پارێزگاکاندا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (19ى تەموزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "سبەی (سێشەممە، ٢٠-٧-٢٠٢١) لوتکەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەبێت".

 

بەگوێرەى بڵاوکراوەکە، پلەکانى گەرما لە سەنتەری پارێزگاکاندا لەنێوان ٤٦ بۆ ٥٠ پلە ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٥٢ و گەرمایەکی توند و بێزارکەر دروست ئەبێت بەھۆی ھاتنی برێک شێ و ئاسمانی ناوچەکەش بەزۆری ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت ، خێرای با ئاسای ئەبێت ١٠-١٥کم/س بە ئاراستەی جیاجیا" .

 

ئەو شارەزایەى کەشناسى هۆشدارى ئەوە دەدات بە هاووڵاتیان کە کاتەکانی نیوەرۆی سبەی تا نزیک کاتی ئێوارە خۆتان لەبەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزن لەپێناو سەلامەتی تەندروستی ھەموو لایەکدا.