گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی ڕوویداوە؟

’’چیرۆکێکی تراژیدیی دوو خوشکی سکپڕ لە سلێمانی کە تووشی کۆرۆنا بوون’’

2021.07.19 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
’’چیرۆکێکی تراژیدیی دوو خوشکی سکپڕ لە سلێمانی کە تووشی کۆرۆنا بوون’’

ناس کورد-

داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی "چیرۆکێکی تراژیدیا و هیوا بەخشی تایبەت بە کۆرۆنا" دەگێڕێتەوە کە دوو خوشکی سکپڕ دوای ئەوەی توشی کۆرۆنا بوون یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش منداڵەکەی لەدەستداوە، لەئێستادا ئەوەی لە ژیاندا ماوە منداڵی خوشکەکەی بەخێو دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "دوو خوشک کە هەردووکیان سکپڕ بوون، بەیەکەوە توشی کۆڕۆنا بوون، دوای مانەوەیان لە نەخۆشخانە بارودۆخیان زۆر تێکچوو و داخلی بەشی چاودێری وورد کران لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خوشکە گەورەکە مناڵی بوو، بەڵام دوای دوو هەفتە بەهۆی سەختی هەوکردنەکەی گیانی لەدەستدا، بەڵام مناڵەکەی ژیا، بەڵام خوشکە بچوکەکە هەر لە بەشی چاودێری وورد مناڵی بوو و دوای هەفتەیەک بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت، بەڵام مناڵەکەی زۆر بچوک بوو هەر زوو گیانی لەدەستدا."

 

دەشڵێت، " خوشکە بچوکەکە ئێستا مناڵی خوشکە کۆچکردووەکەی بەخێو دەکات."

 

بەوتەی د. داهات حەوێزی، "لە ئێستادا دایکی ئەم دوو دایکە لە بەشی چاودێری وورد داخلە، انشالله هیوادارین تەندروستی باش بێت و هەفتەیەکی تر بینێرینە ماڵەوە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "تکایە خۆتان و ئازیزانتان بپارێزن لە کۆڕۆنا بە بەستنی ماسک و بەکارهێنانی ڤاکسین."

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لەوەی کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین توشبوو تۆمارکراوە.   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (دووشەممە 19ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " بەداخەوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن تۆمارکرا."  

  

ئاماژەی بەوەشردووە، "هەروەها  بۆ یەکەمین جار بەرزترین ڕێژەی تووشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆڕۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.  

  

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆڕۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە."