گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى کازمى لەبارەى دەستگیرکردنى ئەنجامدەرانى هێرشەکانى سەر هەولێر و بەغدا 

2021.07.19 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى کازمى لەبارەى دەستگیرکردنى ئەنجامدەرانى هێرشەکانى سەر هەولێر و بەغدا 

ناس كورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکراى دەکات، ژمارەیەک لەو کەسانەى کە هێرشەکانیان لەبەغدا و هەولێریش ئەنجامداوە دەستگیرکراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى (19ى تەموزى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى (الحدث) کە "ناس کورد" بینوویەتى ئاماژەى بەوە کرد، هەماهەنگییان لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، هەندێ هێرش و دەستدرێژى لەبەغدا و چەند ناوچەیەکى عێراق و هەروەها لەهەرێمیش ڕوویانداوە، لەلایەن چەند گروپێکەوە کە هەوڵى شکاندنى هەموو بەربەستێکى ئەمنیى دەدەن.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لەبەرامبەر ئەو جۆرە کارانەدا هەماهەنگى باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و سەرکەوتوو بوون لەدەستگیرکردنى گروپێک لەهەرێم و گروپێکى تریش لەبەغدا کە بەو کارانە تۆمەتبارن.

 

هەروەها لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆک وەزیرانى عێراق باسى لە سێ هەوڵى تیرۆرکردنى کرد لەو کاتەوەى کە پۆستى سەرۆک وەزیرانى قبوڵ کردووە و ئاماژەى بەوە کرد "بەڵێ سێ جار روبەڕوى هەوڵى تیرۆرکردن بوومەوە و من بڕوام بەوە هەیە کە خودا ئەو کات و ساتەى بۆ نوسیووم کە ببمە خزمەتکارى ئەم گەلە، وەک چۆن ئەو کات و ساتەى بۆ دیارى کردووم کە تیایدا ماڵئاوایى لە ژیان دەکەم".  

 

  رەتیشیکردەوە ئەو بابەتە نیگەرانى کردبێت.  

 

هەروەها لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا کازمى باسى لە دۆسیەى تیرۆرکردنى توێژەرى دیارى عێراق هیشام هاشمى کرد و ئاماژەى بەوە کرد سەبارەت بە کەیسى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى عێراقى، دادگا قسەى یەکلاکەرەوە دەبێت.  

  

ڕونیشیکردەوە "لەلایەن هەندێک لەو کەسانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، گومان لە هەنگاوەکانمان هەیە بۆ شوێنکەوتنى بکوژانى خۆپیشاندەران، بەڵام بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران".