گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لەبارەى سەربڕینى ئاژەڵى قوربانى تەندروستى نوسراوێکى ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ کرد

2021.07.19 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى سەربڕینى ئاژەڵى قوربانى تەندروستى نوسراوێکى ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ کرد

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى سەربڕینى ئاژەڵ بۆ قوربانى نوسراوێکى ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ کرد و داواى لێکردن کە چاودێرى پڕۆسەى قوربانیکردنەکە بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (19ى تەموزى 2021) لە نوسراوەکەیدا کە واژۆى وەزیرى تەندروستى بەسەرەوەیە و ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆ- نوسینگەى وەزیر کراوە ئاماژە بەوە کراوە، لەبەر مەترسى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون کە لە هەندێک لە شارەکانى عێراق تۆمار کراوون و بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان لەو نەخۆشیە مەترسیدارە داواتان لێدەکەین کە لە رێگاى خۆتانەوە ئاگادارى پارێزگاکان و سەرپەرشتیارى ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستى چاودێریکردنى پڕۆسەى قوربانتیکردن کە لە رۆژانى جەژندا ئەنجام دەدرێت.

 

لە نوسراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە باشترین شوێن بۆ سەربڕینى ئاژەڵى قوربانى سەربڕینخانە فەرمییەکانن نەک ماڵ و کۆڵانەکان.