گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاری کرا

2021.07.19 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاری کرا

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاووڵاتیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (دووشەممە 19ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە."