گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکانی بزانە

چۆن دەزانیت منداڵ یاخود هەرزەکار دەستدرێژی کراوەتەسەر ؟

2021.07.19 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن دەزانیت منداڵ یاخود هەرزەکار دەستدرێژی کراوەتەسەر ؟

 ناس کورد-

پزیشکێکی دادوەری لە چەند خاڵێکدا ئەو نیشانە و هەڵسوکەوتانە ئاشکرادەکات کە دەریدەخەن منداڵ دەستدرێژی کراوەتەسەر و دەشڵیت، بەڵام بە هەبوونی یەک بۆ دوو حاڵەت مانای ئەوەنییە منداڵ دەستدرێژی کرابێتەسەر و پێویستە زۆربەی نیشانەکانی تێدابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. دیلمان ئازاد خۆشناو، پزیشکی پسپۆڕی دادوەری لە نوسینێکدا ڕایگەیاند، "مندالان کاتیک دەست درێژییان دەکریتە سەر کاردانەوەیان جیاوازە و لە مندالیک بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت، ئەویش بەپێت، تەمەنی مندالەکە، جەند جار دەستدرێژی بەرامبەر کراوە و چەند ئازاری بینیوە و کێ بەرامبەری کردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بابەتی دەست دریژی سێکسی تایبەتە بە پزیشکی دادوەری و مامەلە کردن لەگەل ئەو جۆرە حالەتانە بە پێی یاسای عیراقی دەبێت بگەڕیتەوە بۆ پزیشکی دادوەری، بەڵام لەڕووی چارەسەری زۆر گرنگر لە لایەن پزیشکی دەروونییەوە بینرێن"

 

بەوتەی ئەو پزیشکە، ئەو کۆمەلە نیشانەیە دەرخەری ئەوەی منداڵ دەستدرێژی کراوەتەسەر:

 

1 - مندالەکە لە جاران گۆشەگیرتر و بێدەنگتر دەبێت و حەزی لە یاریکردن و هاوڕێیەتی نامێنێت.

 

2 - بەبێ هیچ هۆکارێک مندالەکە لەخۆییەوە دەست بە گریان دەکات.

 

3 - کردنی میز بەخۆیدا و جیگا تەڕ کردن شەوان لەکاتی نوستن دەست پیدەکات.

 

4 - منداڵەکە دەست دەکات بە پرسیاری جیاواز بۆ نمونە لە دایکی دەپرسێت :هەموو کەس دەبیت نهینییەکی هەبیت بەکەسی نەڵێت؟

 

5 - لەجاران زووتر توڕە دەبێت و هەندیکجار بی هۆکار توڕە دەبێت.

 

6 - بێ هۆکاری جەستەیی سەر ئێشەی مندالەکە دەست پیدەکات و بەدایکی دەلی سەرم دێشێ.

 

7 - بە ئاسانی ناچیتە ناو خەو وەک جاران و کە کەوتە خەو خەوی ناخۆش دەبینیت و لەخەوی بەئاگا دەهینێت.

 

8 - لە قوتابخانە دوا دەکەویت و لە خویندن وەک جاران نامێنێت.

 

9 - لەسەر جەستەیان ئاسەواری زەبری دەرەکی هەیە بەتایبەتی لە کۆئەندامی زاوزێی سووربوونەوە یان ئەستوربوون کە ناتوانیت بەجوانی وەک جاران بڕوات یان دابنیشیت.

 

10 – لە هەرزەکاران هەندی نیشانەی تر هەیە وەکو جاران جلی ئاسایی ناپۆشن و شیوازی پۆشاکیان دەگۆڕێت و بەبێ بوونی سەرچاوە هەر رۆژە و شتیک دەهیننەوە وەک جانتا و بۆن ....هتد.

 

ئەو پزیشکە دەشێت، "ئەگەر یەک بۆ دوو لەو نیشانانەت لە مندالەکەت بینی مانای ئەوە نییە ڕاستەوخۆ بیرت بۆ دەستدرێژی بچێت، بەلکو دەبێت زۆربەی خالەکانی تیدابیت."