گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنى بەرهەم

2021.07.19 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنى بەرهەم

ناس کورد-

ڕێکخراوى ڕونبین بۆ شەفافیەت ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ زیادکردنى بەرهەم ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بەگوێرەى ڕێککەوتنەکە ریفرانسى پێنج وڵات بەرزدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە (19ى تەموزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بەگوێرەى رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس، لە سەرەتای مانگی ئابەوە (دوای دوو هەفتە) هەموو مانگێک تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ مانگانە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە لایەن هاوپەیمانییەکەوە زیاد دەکرێت، بەمەش لەمانگی ٩ی ٢٠٢٢ دا گەر گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت بڕی ئەو ٥٫٨ ملیۆن بەرمیلی کە ئێستا کەمکراوەتەوە کۆتایی دێت.

 

رێکخراوەکە رونیدەکاتەوە، بڕیاربوو ڕێکەوتنەکەی لە کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠٢٢ دا کۆتایی بێت بەڵام درێژکرایەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بەدەست کاری کردنی هێڵی بنەمای بەرهەمە سەرەکییەکە (ریفرانس) لە ٢٠٢٢/٥/١ ەوە وەکو لە خشتەکە دا هاتووە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە " ڕیفرانس (ئەو بڕەی وەک بنەما وەرگیراوە بۆ بەرهەمی وڵاتەکان)ى بەرهەمهێنانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس سەرەتاى ڕێکەوتنەکە تا ٢٠٢٢/٤/٣٠  بووە بەڵام  ڕیفرانسە نوێکە لە ٢٠٢٢/٥/١ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢.

 

ڕونبین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تەنها پێنج وڵات گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و  ریفرانسەکەیان بەرز دەبێتەوە ئەوانیش:

١- سعودیە     ٥٠٠ هەزار بەرزدەبێتەوە

٢- ڕوسیا       ٥٠٠ هەزار بەرزدەبێتەوە

٣- ئیمارات    ٣٣٢ هەزار بەرزدەبێتەوە

٤- عێراق       ١٥٠ هەزار بەرزدەبێتەوە

٥- کوەیت      ١٥٠ هەزار بەرزدەبێتەوە