گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى سێ هەوڵ بۆ تیرۆرکردنى ئاشکرا دەکات

2021.07.19 - 08:44
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى سێ هەوڵ بۆ تیرۆرکردنى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق سێ هەوڵ بۆ تیرۆرکردنى ئاشکرا دەکات و رایگەیاند "ئەو بابەتە هەرگیز نیگەرانى نەکردووم".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى (19ى تەموزى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ کەناڵى (حەدەس) ئاماژەى بەوە کرد "بەهۆى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە دەبوو لێکەوتەکان بەهەند وەربگرم".

 

وتیشى "بەڵێ سێ جار روبەڕوى هەوڵى تیرۆرکردن بوومەوە و من بڕوام بەوە هەیە کە خودا ئەو کات و ساتەى بۆ نوسیووم کە ببمە خزمەتکارى ئەم گەلە، وەک چۆن ئەو کات و ساتەى بۆ دیارى کردووم کە تیایدا ماڵئاوایى لە ژیان دەکەم".

 

رەتیشیکردەوە ئەو بابەتە نیگەرانى کردبێت.

 

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا کازمى باسى لە دۆسیەى تیرۆرکردنى توێژەرى دیارى عێراق هیشام هاشمى کرد و ئاماژەى بەوە کرد سەبارەت بە کەیسى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى عێراقى، دادگا قسەى یەکلاکەرەوە دەبێت.

 

ڕونیشیکردەوە "لەلایەن هەندێک لەو کەسانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، گومان لە هەنگاوەکانمان هەیە بۆ شوێنکەوتنى بکوژانى خۆپیشاندەران، بەڵام بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران".