گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرکردەیەکى یەکێتى لەبارەى ’دەرکردن’ى لە پۆستەکەى رونکردنەوە دەدات

2021.07.18 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى یەکێتى لەبارەى ’دەرکردن’ى لە پۆستەکەى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کە لە پۆستەکەى وەک لێپرسراوى مەڵبەندى چەمچەماڵ لادرابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار جاف (18ى تەموزى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە "لە دوای ئەوەی لەلایەن زۆرێک لە ھەڤاڵان و دڵسۆزان و کادرانی یەکێتیەوە ئاگادار کرامەوە کە کۆمەڵێک پەیج و سایتی ئاراستەکراوی نەیاری یەکێتی و بەکرێ گیراوەوە ھەواڵی ناڕاستی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە بە بەندە وترابێت نەچمەوە سەر کاری خۆم!".

 

لە رونکردنەوەکەدا هاتووە "لێرەوە ڕای دەگەیەنم کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵە فەیکانە درۆیەو ئامانج لێی تێک دانی یەکڕیزی یەکێتیەکەی مامە، ئەو یەکێتیەی کە ھەموو تەمەنی گەنجی خۆم و ھەڤاڵانم و ھاوڕێ شەھیدەکانمان لە سەری کردوە بە نەزر".

 

جەختیش دەکاتەوە "من ئەمڕۆ لەسەر کاری خۆم بووم و لەخزمەتی ھاوڵاتیان و کەس و کاری شەھید دابووم لە مەڵبەندی چەمچەماڵ و لەسەرکاری خۆم بەردەوامم، درێژەپێدەری ڕێبازی مام دەبین تا دوا نەفەس".