گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمسیۆن ئامارى کۆتایی دەنگدەرانى پەسەندکرد

2021.07.18 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ئامارى کۆتایی دەنگدەرانى پەسەندکرد

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پەسەندکردنى ئامارى کۆتایی دەنگدەرانى راگەیاند و ژمارەى دەنگدەرانى گشتى و تایبەتیشى ئاشکراکرد لەگەڵ ئەوانەى یەکەمجارە دەنگدەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، ژمارەى کۆتایی دەنگدەران لەلایەن ئەنجومەنى کۆمسیارانەوە پەسەندکراوە کە ژمارەیان 24 ملیۆن و 299 هەزار و 21 دەنگدەرە، کە خاوەنى کارتى بایۆمەترى و کورتمەودان.

 

وتیشى ئەنجومەن هەروەها ژمارەى بنکەکانى دەنگدانى پەسەندکردووە کە ژمارەیان 8723 بنکە و 55 هەزار وێستگەن.

 

وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەشکرد، ئەو کەسانەى یەکەمجارە مافى دەنگدانیان هەیە ژمارەیان 988 هەزار و 435 کەسە کە لەدایکبووى ساڵانى  2001 و2002 و 2003 ن.

 

ئەوەشى خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان تەنها لەرێگەى کارتى بایۆمەترییەوە دەنگدەدەن کە ژمارەیان زیاترە لە ملیۆنێکو 700 هەزار کەس، بەسەر 595 بنکە و 2584 وێستگەدا دابەشکراون.

 

وتەبێژى کۆمسیۆن جەختیکردووەتەوە، رۆژى 10/ 10/ 2021 دەنگدانى گشتى و  8/ 10/ 2021 دەنگدانى تایبەت بەڕێوەدەچێت.