گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تەندروستى سلێمانى لەبارەى ڤاکسینى کۆرۆناوە داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

2021.07.18 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى لەبارەى ڤاکسینى کۆرۆناوە داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر بەدەم وەرگرتنى ڤاکسینەوە بچن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.سەباح هەورامى (18ى تەموزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "هاووڵاتیانی خۆشەویست، هیوادارم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان ببن و خۆتان بپارێزن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر برۆن بەدەم وەرگرتنی ڤاکسینەوە بۆ ئەوەی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان سەلامەت بێت".

 

بڵاوکراوەکەى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (یەکشەممە) وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامارى نوێى کۆرۆناى لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان هەڵکشا و 1456 توشبووى نوێ تۆمار کرابوو.