گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوە لەبارەى چوونە سەر ماڵەکەى بڵێسە جەبار فەرمان دەدرێت

2021.07.18 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەبارەى چوونە سەر ماڵەکەى بڵێسە جەبار فەرمان دەدرێت

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى هەواڵى چونە سەر ماڵى بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبەى لەلایەن هێزێکەوە رەتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێک کە لەلاپەڕەى فەرمى بڵێسە جەبار فەرمان لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، سەرچاوەیەکى باڵاى یەکێتى رایگەیاندووە "ئەو هەواڵانەی لە هەندێ سۆشیال میدیا بڵاکراونەتەوە ناڕاستن و چەواشەکارانەن سەبارەت بە چونە سەر ماڵی بڵێسە جەبار فەرمان".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڵێسە جگە لەوەی ئەندامێکی کارای سەرکردایەتی یەکێتیە، ئەندامی پەرلەمانی عیراقەو حەسانەی یاسایی هەیە "کەخۆی و خێزانەکەی کۆڵەکەیەکی گرنگ و پایەداری یەکێتی نیشتمانی کوردستانن".