گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شوان داودی: بەر یەكەم پاكتاوی ناو یەكێتی كەوتم و دەركرام

2021.07.18 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
شوان داودی: بەر یەكەم پاكتاوی ناو یەكێتی كەوتم و دەركرام

ناس کورد-

سەرپەرشتیارى دەزگاى میدیایى کەرکوکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، ئەو بەر یەکەم پاکتاوى ناو یەکێتى کەوتووە و لە کارەکەى دەرکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان داودى (18ى تەموزى 2021) لە نامەیەکدا کە ئاراستەى لێپرسراوى مەڵبەندى دووى یەکێتى کردووە و لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر داواى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوک بەرپرسیارێتى دەزگاکەى وەرگرتووە و دوێنێ (17ى تەموزى 2021) فەرمانى دەرکردنى دەرچووە.

 

داودى بڕیارى دەرکردنەکەى وەک یەکەم کەسى پاکتاوکراوى دواى روداوەکانى 8ى تەموز لە شارى کەرکوک و لە حزب و لە راگەیاندنیش ناو دەبات.

 

 

برا و هەڤاڵی بەڕێزم کاک حەمە سور دوشیوانی

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی (ی. ن .ک)

سڵاوي خەبات و خۆڕاگری

 

من لە سەر تەکلیف و پشتیوانی بەڕێزت ئەرکی سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوکم  وەرگرت و لە 2020/9/17 دەستبەکار بووم و دوێنی 2021/7/17 فەرمانی دەرکردنم لە مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە دەرچوو وەک یەکەم کەس لە پاکتاو کردنی دوای روداوەکانی 8 ی تەمموز لە شاری کەرکوک ولە حزب و لە ڕاگەیاندنش ..

 

ئەمڕۆ 2021/7/18 ئەستۆ پاکیم کرد و دەستاودەستی ئەرکەکەم کرد کە جگە لە خزمەت هیچ پلەو پۆست و ئیمتیازێکی تێدا نەبووە بۆم ..

 

بە هەرحاڵ لە ماوەی 10 مانگی رەبەقی کاری سەخت، سەرباری ئەو هەموو ململانێ و ئاستەنگە حزبی و سیاسی و هونەری و تەکنیکی و مادیانە روبەرومان کرایەوە ..توانیمان سەرکەوتوو بین لە گەڕانەوەی حورمەت بۆ کەناڵەکە و بینەرێکی زۆرمان لە سەرتاسەری کوردستان لە گەڵی ئاشت کردەوە ...رادێۆمان خستەوە کار و سایتمان دروست کردو پەیچمان بەهێز کردەوە و گۆڤارمان دەرکرد و توانیمان بودجەی کەناڵەکە بۆ سێ جاران زیاد بکەین و دەوام ڕێک بخەینەوە و تواناکان بە گڕ بخەین و چەند ستودێویەکی مۆدرین دروست بکەین و سیستمی دەنگ چاک بکەین و کۆمپیوتەر و کامیراکانی کەناڵەکە تازە بکەینەوە  تەلەفیزیۆنەکە بکەینەوە 24 کاتژمێر و سیستەمی هەواڵ بەکوردی و عەرەبی ڕێکبخەینەوە و دەیان بەرنامەو و بابەتی جۆراو جۆر و ڕێپورتاز و فیچەر بە بەکوردی و عەرەبی بەرهەم بێنین بەشێکی زۆری ژوورەکانی بەش و یەکەکان تەعمیر بکەینەوە ...و زۆر شتی تریش کە لێرە جێگایان نابێتەوە ...

 

وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ بەشێکی زۆری کادر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کەرکوک کە هاوکارم بوون ، لێرەدا دەمەوێ وەک راستیەکی مێژویی و ئەرکێکی ئەخلاقی ئەوە دووپات بکەمەوە کە بەڕێزتان پشکی شێرتان بەر دەکەوێ لەو سەروەری ئەو دەسکەوتانە چونکە هەموو بە پشتیوانی و پشتگیری بەڕێزتان و مەڵبەندە تێکۆشەرەکەتانەوە بەدەستهاتووە بۆیە جێی خۆیەتی سوپاسی ئەو هەموو پشتوانیەت بکەم و گەر خوای گەورە بایی ئەوە تەمەنمان بدا لە کتێبێکدا ئەزمونی ئەو 10 مانگە بڵاو دەکەمەوە ..جارێکی تر سوپاس بۆ بەرێزتان هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو سەرفراز بن.

شوان داودی

2021/7/18