گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەخانەى سلێمانى رونکردنەوە لەرێگریکردن لە گەشتکردنى منداڵان دەدات

2021.07.18 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەى سلێمانى رونکردنەوە لەرێگریکردن لە گەشتکردنى منداڵان دەدات

ناس کورد-

 

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى جەختدەکاتەوە لەسەر پابەندبوونى بە ڕێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ئاماژە بەوەشدەکات کۆمپانیاکان بەرپرسن لە رێگریکردن یان رێگەدان بە گەشتى منداڵانى خوار تەمەن 10 ساڵان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فڕۆکەخانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاگادارییەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنمایەک کە جێ بە جێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە لە ھەر ڕێنمایەک یان ڕێگریەک کە دروست دەبێت لە کاتی سەفەر کردنیاندا.

 

دەشڵێت، سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی (١٠) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە.

 

فڕۆکەخانەکە دەقى رێنماییەکانى بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:

 

١- بۆ ڕۆشتن : لە کاتی سەفەر کردنی ھاوڵاتی پێویستە پشکنینی کۆڤید ١٩ ی کردبێت و بە «negative» دەرچوبێت پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر جا ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەری نەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە  ڕێگەی پێ ئەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە.

 

٢- بۆ ھاتنەوە: ئەو ھاوڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

 

وە ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵ بوونی بۆ ھەرێمی کوردستان.

تێبینی::

١- کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان سەفەر ئەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.

 

٢- سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی (١٠) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو مناڵانە.

 

لێرەدا جەخت دەکەینەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە تکایە.