گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى زانیارى نوێ لەسەر بکوژى هیشام هاشمى ئاشکرادەکات

2021.07.18 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى زانیارى نوێ لەسەر بکوژى هیشام هاشمى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، بکوژى هیشام هاشمى چووەتە دەرەوەى وڵات و دواتر گەڕاوەتەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى (18ى تەموزى 2021) ڕایگەیاند، سەبارەت بە کەیسى تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى عێراقى، دادگا قسەى یەکلاکەرەوە دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە "لەلایەن هەندێک لەو کەسانەى کە زیانیان بەرکەوتووە، گومان لە هەنگاوەکانمان هەیە بۆ شوێنکەوتنى بکوژانى خۆپیشاندەران، بەڵام بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنى سەرجەم تاوانباران".

 

سەرۆکى وەزیرانى عێراق پێشى وایە، سیستمى سیاسى و دەستور پێویستیان بە چاو پێداخشانەوەى تەواو هەیە، کێشمەکێشى سیاسى و گەندەڵى و هەژموون شکستیان بە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە هاوڵاتیان هێناوە.

 

بەڵێنى ئەوەشى داوە، بە هەموو توانایانەوە کار دەکەن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا، داواش لە هاوڵاتیان دەکات بەشدارى بکەن تا عێراقیش بە دەردى یەمەن نەچێت.

 

کازمى جەختیلەوەشکردووەتەوە کە لە نیگەرانییەکانى موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى سەدر تێدەگەن و داواى لێ دەکەن بەشدارى هەڵبژاردن بکات، هەروەها چەندین هەڵە خراونەتە شانى ئەو رەوتە کە پەیوەندییان پێوەى نەبووە.

 

کازمى هۆشداریش لە بایکۆت کردنى خۆپیشاندان دەدات و داوا لە چالاکوانانى تشرین دەکات بە گڕ و تینەوە بەشدارى لە پرۆسەکەدا بکەن، چونکە بایکۆت ئەنجامى نەرێنى بەدواوە دەبێت و هەمان وێنە و ڕاستى کارەساتبار دووبارە دەبێتەوە.

 

شەوى 6ى تەموزى 2020، هیشام هاشمى، شارەزاى ئەمنى و ستراتیژى دیارى عێراقى لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا لە شارى بەغدا لەلایەن گروپێکى چەکدارییەوە کوژرا و ئەوەش ڕاى گشتى ناوخۆیى و عەرەبى هەژاند، هەینى ڕابردووش مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران دەستگیرکردنى بکوژەکەى ڕاگەیاند، کە بەپێى وتەى شارەزایان سەربە میلیشیاکانى "کەتیبەکانى حزبوڵڵا"ى عێراقە.