گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

باندێکى بازرگانیکردن بە دراوى ساختە و شوێنەوار دەستگیر کرا

2021.07.18 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
باندێکى بازرگانیکردن بە دراوى ساختە و شوێنەوار دەستگیر کرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى شارەزور راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى باندێکى بازرگانیکردن بە دراوى ساختە و دەرمان ز شوێنەوارى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (18ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە دەرمانی بە قاچاخ هێناوەتە کوردستان و شەش کەسی دیکەش کە بەدوای شوێنەواردا گەڕاون، لە چالاکییەکی دیکەدا دەستگیرکراون.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە " لە 13ی ئەم مانگەدا هێزه‌كانمان له‌ گوندی سۆسه‌كانی شاره‌دێی ته‌وێڵه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی  (ب . و . ح) به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌ پێی مادده‌ی 240 ده‌ستگیركرد كه‌ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری له‌ جۆری (توێتا لاند گرۆزر پیكاب تاك ) پێبووه‌ و ده‌رمانی ته‌ندروستی به‌قاچاخ هه‌ڵگرتبوو دوای پشكنین ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ بری دوو ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتاو پێنج هه‌زار دیناری عێراقی و هه‌زار و دوسه‌د دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ و ده‌مانچه‌یه‌كی  بێ مۆڵه‌تی پێبووه".

 

لە بەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، 15ی ئەم مانگە دوای گه‌شتنی زانیاری بە هێزه‌كانمان له‌ گوندی گریانه‌، توانیان شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سێ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ دانیشتووی  پارێزگای سلێمانین .‌ ‌  تۆمه‌تباره‌كان ئامێرێکی دۆزه‌ره‌وه‌ی شوێنه‌واریان  پێبووه‌ و له‌ سنوری ئه‌و گونده‌ به‌دوای شوێنه‌واردا گه‌ڕاون بۆیه‌ دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ ‌ تۆمه‌تباره‌كان‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ ".