گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵمەتى ’کۆتایى هێنان بە دەربازبوون لە سزا’ لە هەولێر و چەند پارێزگایەکى عێراق بەڕێوەچوو

2021.07.18 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵمەتى ’کۆتایى هێنان بە دەربازبوون لە سزا’ لە هەولێر و چەند پارێزگایەکى عێراق بەڕێوەچوو

ناس کورد-

لە چەندین پارێزگاى عێراق و پارێزگاى هەولێریش ڕێپێوانێک بە ناونیشانى "کۆتایى هێنان بە دەربازبوون لە سزا" بەڕێوە چو و تێیدا داوا کراوە "کۆتایى بە سیاسەتى دەربازبوونى تێوەگلاوان لە ڕشتنى خوێنى عێراقییەکان بهێنرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى زانیارییەکانى "ناس کورد" (18ى تەموزى 2021)، لە گۆڕەپانى فیردەوس لە شارى بەغدا ژمارەیەک هاوڵاتى بەشدارییان لە ڕێپێوانى "کۆتایى هێنان بە دەربازبوون لە سزا" کرد و چەندین لافیتە و دروشمیان بەرز کردەوە و تێیدا داواى کۆتایى هێنان بە دەربازبوونى ئەو کەسانە لە سزا دەکرد کە دەستیان بە خوێنى عێراقییەکان سور بووە.

 

لەلایەکى ترەوە بە هەمان شێوە لە پارێزگاى دیوانییە هەمان هەڵمەت بەڕێوەچو و بەشداران چەندین دروشمى جۆراو جۆریان بەرز کردووەتەوە، سەرەڕاى ئەوەش لە پارێزگاى بەسرەش بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى هەڵمەتەکە بەڕێوەچوو، دواتریش ڕێپێوانەکە پارێزگاکانى موسەنا و کەربەلا و چەند پارێزگایەکى ترى گرتەوە.

 

هەڵمەتى "کۆتایى هێنان بە دەربازبوون لە سزا" تەنها پارێزگاکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقى نەگرتەوە و لە پارێزگاى هەولێریش هەڵمەتەکە بەڕێوەچوو و ژمارەیەک چالاکوان بەشدارییان کرد و داوایان کرد کۆتایى بە دەربازبوونى تۆمەتباران بە کوشتنى خۆپیشاندەران لە سزا بهێنرێت.