گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەزینى زیاتر

بەنزین ’’لەنرخێکى نزمدا جێگیر دەکرێت ’’

2021.07.18 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەنزین ’’لەنرخێکى نزمدا جێگیر دەکرێت ’’

ناس کورد-

 

قایمقامی هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ جێبەجێکردنى بڕیارى هەڵگرتنى باج و کردنەوەى رێگاکانى هاوردەکردنى بەنزین، نرخى ئەو سوتەمەنییە زیاتر دادەبەزێت و لەنرخێکى هەرزاندا جێگیر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبەز عەبدولحەمید ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى زمانحاڵى پارتى رایگەیاند، لەئێستادا لە 27 بەنزینخانە نرخى بەنزین بۆ 660 دینار دابەزیوە و هەوڵەکان بۆ زیاتر دابەزاندنى نرخەکە بەردەوامە.

 

وتیشى لە رۆژانى داهاتوو باجى سەر هاوردەکردنى بەنزین هەڵدەگیرێت و رێگا دەکرێتەوە لەبەردەم بازرگانان بۆ هاوردەکردنى، ئەوەش دەبێتە هۆى هەرزانکردنى زیاترى نرخەکە و دواتریش جێگیر دەکرێت.

 

ماوەی دوو ڕۆژە لە 26 بەنزیخانەی شآری هەولێر نرخی بەنزین نزیکەی 100 دینار دابەزیوە، بەڵام دابەزینەکە لەو 27 بەنزینخانەیە تێپەڕی نەکردووە.  

 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنە و وزە لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆمێنتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەیتى "بەھیچ شێوەیەک بەنزین ھەرزان نەبووە، حکومەت خۆی ملیۆنێک لیتر بەنزینی ھەیە، بە قۆرخکاری بە 620 دەیداتە کۆمپانیای کار و کوردنەفت و سەن ئۆیل، ئەوانیش تێکڕا لە 26 بەنزینخانە دەیدەن بە 660."  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەوەی سەرجەم بەنزینخانەکانی دیکە دابخرێت بە جوملە دەیدەن بە بەنزینخانەکان بە 775 دینار و ئەوانیش ناچارن بیدەن بە 800 دینار، ئەمە قۆرخکاریەکی مەترسیدارە بۆ بەرژەوەندی سێ کۆمپانیا لەسەر حسابی خەلک."