گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم زانیارى نوێ لەبارەى پارەکەى بەغدا و لێبڕینى موچە ئاشکرادەکات

2021.07.18 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم زانیارى نوێ لەبارەى پارەکەى بەغدا و لێبڕینى موچە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

یاریدەدەرى مەسرور بارزانى بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، هەموو هیواکان بەرەو ئەوەیە موچە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت، راستەوخۆ دواى جەژن بڕیارى پێویست لەو پرسە دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان لە چاوپێکەوتنى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى NRT وتى "لەو 200 ملیار دینارەى لەبەغداوە رەوانەى هەرێم کراوە، 180 ملیارى خراوەتە سەر هەژمارى حکومەت، ئەوەى دیکەى راستەوخۆ بڕدراوە بۆ قەرزەکانى بانکى بازرگانى عێراقى".

 

وتیشى "راستەوخۆ دواى جەژنى قوربان کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر نەهێشتنى لێبڕینى موچە یان کەمکردنەوەى".

 

رێباز حەملان باسى لەوەشکرد، بەو 180 ملیار دینارەى بەغدا و داهاتى ناوخۆ ئەگەر پارەکە بگاتە 898 ملیار دینار بۆ ئەم مانگە، ئەوکات موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

 

دەشڵێت، ئەگەر بڕە پارەکە نەگەیشتە ئەو رێژەیە، ئەوکات لێبڕین کەمدەکرێتەوە.