گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فڕۆکەوانى مەدەنى ئاگادارییەکى لەبارەى گەشتکردنى ڕۆژانى جەژن بڵاوکردەوە 

2021.07.18 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەوانى مەدەنى ئاگادارییەکى لەبارەى گەشتکردنى ڕۆژانى جەژن بڵاوکردەوە 

ناس کورد- 

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانى جەژنى قورباندا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوام دەبن و ناوەستن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جیهاد دیوان، وتەبێژى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى (18ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى وتووە، لە ڕۆژانى جەژنى قورباندا گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیى و دەرەکییەکان ناوەستن.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ئیدارەى فڕۆکەخانەکان و کۆمپانیاکانى هێڵى ئاسمانى بەردەوام دەبن لە خزمەت کردنى گەشتیاران.

 

لە ڕۆژانى جەژندا سەرجەم فڕۆکەخانەکانى عێراق قەرەباڵغییەکى زۆر بەخۆیانەوە دەبینن، ئەوەش لەبەر ئەوەى بەشێک لە هاوڵاتیان دەچنە دەرەوەى وڵات بۆ بەسەربردنى پشووەکانیان و بەشێکیش کە دانیشتووى وڵاتانى دەرەوەن دەگەڕێتەوە بۆ ناو کەسوکاریان.