گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشمەرگە پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش لەگەڵ سوپاى عێراق ئاشکرادەکات

2021.07.18 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش لەگەڵ سوپاى عێراق ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق پێکبهێنرێت، لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست لەزگین ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان  وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی پێکبهێنرێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وتیشى "بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە ھێزەكانی ئامادەكردووە. لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت".

 

سەربەست لەزگین جەختیکردەوە، ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.