گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دەرەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەکى عێراق لە لوبنان هاتە دەنگ 

2021.07.18 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دەرەوە لەبارەى هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەکى عێراق لە لوبنان هاتە دەنگ 

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕونکردنەوە لەسەر هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەکى عێراقى لە فڕۆکەخانەیەکى لوبنان دەدات و ئاماژە بەوە دەدات "تەنها کارێکى کەسى بووە و بەهۆى قەرەباڵغییەوە کێشەکە دروست بووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتەکە (18ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى ئەوەى هاوڵاتییەکى عێراقى لە فڕۆکەخانەى ڕەفیق حەریرى نێودەوڵەتى لە شارى بەیروتى پایتەختى لوبنان هێرشى کراوەتە سەر، باڵیۆزخانەى عێراق لەو وڵاتە پەیوەندى بە دەزگا ئەمنییەکانەوە کردووە بۆ زانینى ڕاستى ڕووداوەکە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، دەرکەوتووە کارەکە تەنها کەسى بووە و بەهۆى قەرەباڵغییەوە دروست بووە، بەڕێوەبەرى گشتى ئاسایشى لوبنان سەرجەم ئاسانکارییەکانى کردووە بۆ چوونە ناوەوەى هاوڵاتیانى عێراقى بەپێى ڕێوشوێنەکان.

 

پێشتر حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى لە دەسەڵاتدارانى لوبنان کرد، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوى دەستدرێژی کردنە سەر هاوڵاتییەکى عێراقى لە فڕۆکەخانەى ڕەفیق حەریرى بکەن.