گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى بەرپرسێکى گۆڕان لەبارەى لادانى لاهور شێخ جەنگى لەسەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان

2021.07.18 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى بەرپرسێکى گۆڕان لەبارەى لادانى لاهور شێخ جەنگى لەسەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان

ناس کورد-

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان زانیارى نوێ لەبارەى گۆڕانکاریى لە سەرۆکى هاوپەیمانێتى یەکێتى و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق ئاشکرا دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەفین مەلا قەرە (18ى تەموزى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا ئاماژەى بەوە کرد، بزوتنەوەى گۆڕان لە هەوڵى ئاشتکردنەوەى ئەو سەرکردە و هەڵسوڕاوانەدایە کە لە بزوتنەوەکە زویر بوون.

 

وتیشى "بەهۆى کشانەوەى رەوتى سەدر لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە قسە لەسەر ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن هاتووەتە ئاراوە بەڵام ئێمە ئامادەکارى تەواومان بۆ هەڵبژاردن کردووە".

 

ئەندامەکەى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان هەوڵى بزوتنەوەکەى خستەڕوو بۆ ئاشتکردنەوەى سەرکردە و هەڵسوڕاوە ناڕازییەکانى گۆڕان و ئاماژەى بەوە کرد کە لەمیانەى هەوڵەکانیان هەندێکیان قەناعەتیان کردووە، بەڵام هەندێکی تریان قەناعەت ناکەن و ئەوان بەردەوام دەبن لەهەوڵیان لەو بارەیەوە.

 

دەربارەی دەنگۆی کشانەوەی لاهور شێخ جەنگی لە سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانێتیەکەی یەکێتی و گۆڕان، سەفین مەلا قەرە رایگەیاند "نەمبیستوە لاهور شێخ جەنگی کشابێتەوە، بەڵام ئەوە دەمێنێتەوە سەر یەکێتی و خۆیان کردویانەتە سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە، ڕێککەوتنی ئێمە وابوو، سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە بۆ یەکێتی بێت، تا ئێستاش ئاگادار نین، گۆڕیبێتیان."