گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئۆپێک پڵەس ڕێگەی دا عێراق بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات

2021.07.18 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپێک پڵەس ڕێگەی دا عێراق بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات

ناس کورد-
ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ئۆپێک و هاوپەیمانەکەی ئۆپێک پڵەس ئاشکرایانکرد، وڵاتانی ئەندام لەو دوو ڕێکخراوە ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئابی داهاتووەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، پشکی عێراق 150هەزار بەرمیل نەوتی دیکە لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز (18ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنەکە بۆئەوەیە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2022 زیاد بکەن.


ئاماژە بەوەکراوە، "بڕیار دراوە پشکی وڵاتی ئیمارات بەرزبکرێتەوە بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژیکدا و هێڵی بنەڕەتی بەرهەمهێنانی نەوتی هەردوو وڵاتی عێراق و کوەیتیش بەبڕی 150 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت لە ڕۆژێکدا".


هاوکات بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، بڕیاردراوە "هێڵی بەرهەمهێنانی نەوتی هەردوو وڵاتی سعودیە و ڕوسیا هەمواربکرێتەوە و زیاد بکرێت بۆ 11 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ئەوەش لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی داهاتووەوە".