گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووەمجارە لە حەوت ساڵدا

شیكاریی؛ سێ لایەن زەرەرمەندن لە كشانەوەی سەدر

2021.07.18 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
شیكاریی؛ سێ لایەن زەرەرمەندن لە كشانەوەی سەدر

ناس کورد-

هەرچەندە بڕیاری موقتەدا سەدر بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە تەماشا دەكرێت بەڵام لە حاڵەتی بەردەوامبوونیدا لێكەوتەی لەسەر زۆر پرس دەبێت لەوانەش ئایندەی حكومەت و پرسی هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد"، لەپاش ڕاگەیاندنی كشانەوەی سەدرەوە (15 تەمموزی 2021) جموجوڵ و هەوڵەكان دەستیان پێكردووە بۆ قایلكردنی بە پاشگەزبوونەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا زیاتر چڕ دەكرێنەوە، تا ئێستاش ناوبراو جگە لەو ڕاگەیەنراوە هەنگاوی تری نەناوە بۆ كشانەوە.


چەند سەرچاوەیەكی سیاسی لە لێدواندا بۆ "ناس کورد" ئاماژە بەوەدەكەن (18 تەمموزی 2021)، ئەگەر سەدر پێداگربێت لەسەر كشانەوە لە هەڵبژاردن ئەوە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن بەهێزە چونكە رێژەی بەشداریی دەكەوێتە مەترسی، بەوپێیەی سەدرییەكان جەماوەریترین هێزی شیعەن وەك تاكە قەوارە و حیزب. ئەگەر هەڵبژاردنیش بەبێ سەدرییەكان بەرێوەبچێت ئەوە رێژەی بەشداریی زۆر كەم دەبێت بەهۆی بایكۆتی پێشتری هێزە خۆپیشاندەرەكانیش لە كاتێكدا دوا هەڵبژاردن (2018) عێراق بەرزترین ڕێژەی بایكۆتی تۆماركردووە و بەشداریكردن بریتی بووە لە 42.5% دەنگدەران.

 

لەماوەی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕەوتی سەدر زنجیرەیەك دیداریان سازكرد بۆ گرێدانی هاوپەیمانێتی. هەندێ پەرلەمانتاری سەدر ئەم هەنگاوەیان بەستەوە بە "هاوپەیمانێتی بەهێزەكان"، بەڵام بەبێ سەدرییەكان هاوپەیمانێتییەكە زیانی زۆری بەردەكەوێت. لەبارەی ئەم ئەگەرەش دوو بەرپرسی باڵای پارتی بە "ناس كورد"یان ڕاگەیاند، ئەوان پێیانوایە بڕیاری كشانەوەی سەدر زیاتر مانۆڕی سیاسییە و لەكاتەكانی دواتردا سەدر لێی پاشگەز دەبێتەوە بەوپێیەی بەرژەوەندییەكانی لە هەڵبژاردندایە تا بایكۆتكردنی.

 

ڕكابەری سەرەكی سەدرییەكان هێزە شیعە توندڕەوەكانی ناو حەشدی شەعبین، ئەگەر هەیە لە غیابی سەدرییەكان ئەوان لە هەڵبژاردن بچنە پێشەوە (ئەگەر دوانەخرێت)، بەڵام خاڵی بوونی پەرلەمانی داهاتوو لە ئامادەیی راستەوخۆی سەدرییەكان هێزە میانڕەوەكانی شیعە لە چەشنی عەبادی و حەكیم تەنها دەكاتەوە و پرسیاری زۆریش لەسەر چانسی مستەفا كازمی دروست دەكات بۆ وەرگرتنەوەی خولێكی نوێ، لەم میانەیەشدا هەریەك لە مستەفا كازمی و عەمار حەكیم بەفەرمی سەدریان هانداوە بگەڕێتەوە بۆ بەشداری هەڵبژاردن لە بەرامبەریشدا ڕكابەرە شیعەكانی بێدەنگن.

 

بڕیاری كشانەوەی سەدر دووەمجار لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا و لە شوباتی 2014 بەهەمانشێوە بڕیاری كشانەوەی دا و پاشان لێی پاشگەزبوویەوە، كشانەوەی ئەمجارەش كەمتر لە سێ مانگ بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دێت لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا سەدرییەكان هەڵمەتێكی بەرفراوانی پێشوەختەیان بەرپاكرد كرد كە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق سەدری دەبێت و لە هەڵبژاردندا كەمتر لە 100 كورسی بەدەستناهێنن.