گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

کەسێک براکەی لە ئاهەنگی خەتەنەکردنی کوڕەکەیدا دەکوژێت

2021.07.18 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک براکەی لە ئاهەنگی خەتەنەکردنی کوڕەکەیدا دەکوژێت

ناس کورد-
پۆلیسی پارێزگای زیقار لە باشوری عێراق ڕایگەیاند، پیاوێک بەئەنقەست براکەی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلاوە و دواتریش چەند چەقۆیەکی لێداوە و کوشتوویەتی، ئەوەش "بەهۆی دەمەقاڵێیان لەسەر ئاهەنگی خەتەنەکردنی منداڵێکی کوژراوەکە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زیقار (18ی تەموزی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی تاوان لە ناحییەی (فەجر) لە زیقار ئاگادارکراوەنەتەوە کە پیاوێک براکەی خۆی کوشتووە".


ئاماژە بەوەکراوە، "پیاوەکە براکەی بە ئۆتۆمبێلەکەی شێلاوە و دواتر چەند چەقۆیەکی لێداوە و پێش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

 

لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە "کە برا کوژراوەکە سەرقاڵی ئاهەنگی خەتەنەکردنی یەکێک لە منداڵەکانی بووە کاتێک براکەی داوای لێکردووە دەنگی گۆرانی ومیوزیکی ئاهەنگەکە کز بکات و کوژراوەکەش ڕەتیکردووەتەوە ئەو کارەبکات، بۆیە دەمەقاڵێی لە نێوانیاندا دروست بووە وکوژراوی لێکەوتووەتەوە".


ئاماژە بەوەشکراوە، "کوژراوەکە ناوی (هـ. م. س) و لە دایکبووی ساڵی1987 و فەرمانبەرە لەکۆمپانیای نەوتی باشور."

 

هەردوو براکە دراوسێی یەکتر بوون و لەیەک گەڕەکدا ژیاون.