گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێل و بێ سەرەتاکان درا

2021.07.18 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێل و بێ سەرەتاکان درا

ناس کورد-

هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، هەڵمەتێک دەست پێدەکەن بۆ دەستبەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی یاساییان هەیە و بەگوێرەی بڕیارەکە، دەستبەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکانیش دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تەموزی 2021، هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و هاتوچۆی سلێمانی کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دا.

 

لەدوای کۆبوونەوەکە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەمڕۆوە تاوەکو هەفتەیەکی دیکە مۆڵەت دەدرێت بەو شۆفێرانەی کە تابلۆکانیان ساختەن یاخود جام ڕەشن یاخود ژمارەی ڕەشی بێ سەرەتان بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن، لەدوای ئەو بەروارە دواتر دەستیان بەسەردا دەگیرێت."

 

هاوکات سەعدوڵا عەزیز بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی ڕایگەیاند، "بڕیاری دەست بەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکانیش دەگرێتەوە و هیچ کەس بەڵێنی ئەوەی پێ نەدراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستی بەسەردا نەگیرێت و ئەوەشی ." 

 

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، "هەروەها دەست بەسەر چەکی بی مۆڵەتدا دەگیرێت و ئەو کەسانەشی کە مۆڵەتیان لەلایەن کەس و لایەنەکانەوە بۆ کراوە لێیان وەردەگیرێتەوە، بۆیە هەفتەیەک مۆڵەتیان دەدرێت تاوەکو ڕێکاری یاسایی بۆ ئەنجام بدەن."

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکرد، جگە لە ئەفسەرەكان، هەر كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆ دوای دەوامی فەرمی چەكی وەزارەت یان چەكی خۆی هەڵگرتبێت، رادەگیرێت‌و رێوشوێنی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.