گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاری ئەو داھاتانەی ’’زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە’’ بەبێ لێبڕین

2021.07.18 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری ئەو داھاتانەی ’’زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە’’ بەبێ لێبڕین

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وردەکاری داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی موچە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بەڵێ داھاتی پێویست ھەیە بۆ ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین بدرێت." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمە ساڵح لە ڕاگەیەنراوێکدا (18ی تەموزی 2021) دەڵێت، "بەبێ ئەوەی باسی نەمانی قاچاخی و کۆمپانیاکاری خاڵی سنوری و زیادبوونی داھاتی نەوت و وەرگرتنی باج لە ھەموو گەورە باجدەران بکەین.. تەنیا بە داھاتی فعلی کە ھاتوەتە خەزێنەی گشتی و لێرەدا بە وردەکاری و پشتبەشتن بە بەڵگەکان دەیخەینەڕوو، دەسلمێت کە دەتواندرێت پاشەکەوت نەمێنێ و پرۆژەی خزمەتگوزاریش دەستپێدەکاتەوە."

 

عەلی حەمە ساڵح بەم شێوەیە داهاتەکەى ڕوونکردووەتەوە؛

- پارەی پێویست بۆ موچە بریتییە لە 896 ملیار دینار

- داھاتی نەوت بۆ خەزێنە مانگی پێشوو (350) ملیۆن دۆلار بووە (بەرمیلێک 25 دۆلار) دەکاتە (514) ملیار دینار.
- (200) ملیار دینارەکەى بەغدا
- (20) ملیار دیناری پارەی ھاوپەیمانان


جەخت دەکاتەوە کە "بەبێ داھاتی ناوخۆ 82%ی موچە دابین بووە و بۆ پێدانی موچەی تەواو (162) ملیار دینار پێویستە لە داھاتی ناوخۆ.


لەبارەى ئەوە ئایا داھاتی ناوخۆ دەتوانێت ئەم بڕە دابین بکات، عەلی حەمە ساڵح ڕوونیدەکاتەوە کە "بەڵێ، ئەگەر مانگی دووی ئەمساڵ بە پێوەر وەربگرین، داھاتی ناوخۆ کە ھاتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ تەمویلی موچە (373) ملیار دینار بووە.. بڕی (161) ملیار دیناری سلێمانی کە 43% دەکات و بڕی (213) ملیار دیناری ھەولێرو دھۆک کە 53% دەکات.


دەشڵێت، "واتە ئەگەر داھاتی ناوخۆ بۆ تەمویلی موچە وەک مانگی دووی ئەمساڵ بێت ئەوا کۆی داھات (212) ملیار دیناری زیاترە لە موچە.. ئەگەر 56% کەمیکردبێت ھێشتا بەشی موچە بەبێ لێبڕین دەکات."