کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئاراسته‌یه‌كی توندی دژ به ئێران گرتووه‌ته‌به‌ر، ژمارەیەک بەرپرسیش بەوهۆیەوە هانی دەدەن و پێدەچێت ڕۆڵیان هەبووبێت لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه کە لە 2015دا واژووكرا و له سەپاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته و ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
.
به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می 2018دا، پێده‌چێت هه‌لی زیاتر بۆ یاریده‌ده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته ره‌خسابێت كه كاریگه‌ری زیاتر بخه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا. ئه‌مه له كاتێكدا ماتیس به‌هه‌ڵستكارێكی توندی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكا بوو و له‌و بڕوایه‌دابوو كه ده‌بێت شه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی پێ بهێنرێت.
.
ئەو بەرپرسە دیارانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر ترەمپ:
.

جۆن بۆڵتن:
.
ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپە بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، یەکێکە لە گەورەترین هاندەرەکانی شەڕ و گۆڕینی رژێمه‌كانی کوبا و عێراق و کۆریای باکور و فەنزوێلا و ئێستای ئێران.
.
لە 2018دا بۆڵتن هۆشدارییه‌كی توندی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد و داوای لێ‌كردن ده‌ست هه‌ڵبگرن له هه‌ڵوێستی "دوژمنكارانه"یان به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا و وتی "بەدواتانەوەین".
.
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، بۆلتۆن-ی وه‌ك هانده‌رێكی شه‌ڕ ناوبرد.
.
بۆڵتن ستایشی بڕیاره‌كه‌ی ترەمپی کرد بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، شارەزایانیش له‌و بڕوایه‌دان خودی بۆڵتن له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا لۆبی بۆ هه‌ڵمه‌تی بۆردومانكردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌كات.
.
جۆن بۆڵتن له‌و بڕوایه‌دایه، ئێران لەپشت هێرشەکانی سەر چوار کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی کەنداوەوە بێت كه لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ئه‌نجامدرا، هەوڵی ئه‌وه‌شیدا وا له تره‌مپ بكات بریارێكی توند بدات، تا ئه‌و ئاسته‌ی خودی تره‌مپ له مانگی رابردوودا وتی "له راستیدا من هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی بۆڵتن ده‌ده‌م، ئه‌مه‌ش شتێكی نامۆیه".
.

مایک پۆمپیۆ:
.
دووەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە لە سەردەمی کابینەکەی ترەمپدا، لە ئایاری 2018دا دەستبەکار بووە، بە چەند هەفتەیەک پاش دەستبەکاربوونی پۆمپیۆ، ترەمپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کشایەوە و سزای تووندی بەسەر ئێران‌دا سەپاند.
.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆمپیۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه "سه‌رۆك شه‌ڕی ناوێت". به‌ڵام له 2004دا ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندامی كۆنگرێس بووه داوای ئه‌وه‌ی كرد چه‌ند هێرشیك ئه‌نجام بدرێت به ئامانجی تێکشکاندنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران.
.

لیندسی گراهام
.
سیناتۆرێکی کۆمارییەکانە و سەربازێكی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەمریکایه، هەمیشە دەستوەردانی سەربازی بەرامبەر وڵاتانی دیکە، بژاردەی سەره‌کییەتی، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند،هه‌ر كات ئێران بووه لەمپەر لەبەردەم هاتووچۆی بارهەڵگرەکانی ئه‌مریكا له گەرووی هورمز، ئه‌وا پێویستە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر هێزە دەریاوانیەکانی ئێران و بۆردومانی پاڵاوگە نەوتییەکانی ئه‌و وڵاته بکات.
.
گراهام لەبارەی خستنەخوارەوەی فرۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکەشەوە هۆشداری دایه به‌رپرسانی ئێران و داوای لێ‌كردن، بەخۆیاندا بچنەوە و ڕووبەڕووی ئەو ئازارە قوڵە ببنەوە کە بەرۆکی ناوخۆی وڵاتەکەیانی گرتووە، ڕەخنەشی لە ترەمپ گرت کە ئامادە نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و پێی وت "پەشیمان دەبیتەوە".
.