گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەیەک چارەسەر دەکات

تۆڕی کارەبای هەرێم و عێراق بە تورکیاوە دەبەسترێتەوە

2021.07.18 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
تۆڕی کارەبای هەرێم و عێراق بە تورکیاوە دەبەسترێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێتەوە و کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 18ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "کار کردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیا کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت."