گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمسیۆن لەبارەى ساختەکردنی کاغەز و پێنوسی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.18 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەبارەى ساختەکردنی کاغەز و پێنوسی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێڕاق گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کاغەزی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، کۆد و هێماکانی سەر کاغەزکە بەهیچ شێوەیەک ساختە ناکرێن و لەڕێگەی تیشکی ژێربنەوشەییەوە نەبێت ئەستەمە بخوێنرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس سەباح، بەڕێوەبەری نوسینگەی هەڵبژاردنی بەشی ڕەسافەی شاری بەغدا (18ی تەموزی 2021) بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، "کاغەزی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کۆمەڵێک تایبەتمەندی تێیدایە کە ئەستەمە بتوانرێت ساختە بکرێت".

 

وتیشی، "کۆدی تایبەت بە کاغەزەکە زۆر جیاوازە و بەهیچ شێوەیەک دووبارە نابێتەوە و کۆپێش ناکرێت، چونکە لەکاتی کۆپیکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنی دەنگدان بە ئاسانی دەیدۆزێتەوە و ئاشکرای دەکات".

 

سەباح ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر کاغەزێکی دەنگدان دەبەسرێتەوە بە کامێرای دڵنیابوون ڕاست و دروستی کەسایەتی دەنگدەر ودەبەسرێتەوە بە کۆدی تایبەتی ئەو دەنگدەرە".

 

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، "ئەو پێنوسەی کە دەنگدەر بەکاری دەهێنێت بۆ دەنگدان زۆر تایبەتە و مەرکەبێکی نهێنی تێیدایە و نوسینی سەر کاغەزەکەش تەنها لەڕێگەی تیشکی ژێر وەنەوشەییەوە دەبینرێت و دەخوێنرێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ پێنوسێکی دیکە جگە لەو پێنوسەی کە تەرخانکراوە، ناتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ نوسین لەسەر کاغەزی دەنگدانەکە، پێنوسەکەش تایبەت بۆئەو مەبەستە لە وڵاتی ژاپۆن دروستکراوە".