گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ دایکێک ئازایانە منداڵەکەى لە ڕفاندن ڕزگار دەکات

2021.07.18 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دایکێک ئازایانە منداڵەکەى لە ڕفاندن ڕزگار دەکات

ناس کورد-

پۆلیسی ئەمریکا پیاوێکی دەستگیرکرد دوای ئەوەى هەوڵی دا بە ڕۆژی نیوەڕۆ کوڕێکی پێنج ساڵان بە بەرچاوی دایکییەوە بڕفێنێت، بەڵام دایکەکە ئازایانە ڕزگاری کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە ئێوارەى پێنجشەممەى ڕابردوو (15ی تەموزی 2021) لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا ڕوویداوە، وەک لە کامێرای چاودێرییەوە دیارە، پیاوە ڕفێنەرەکە لە ئۆتۆمبێلەکەى دادەبەزێت و باوەش دەکات بە منداڵە پێنج ساڵانەکەدا و دەیباتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی، بەڵام دایکی هاوار دەکات و دەچێت لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەری دەهێنێت.

 

هەر لەو کاتەدا و بەهۆی هاواری دایکی منداڵەکەوە، چەند کەسێکی تر هاوکاری ژنەکە دەکەن، 

 

لەو کاتەدا ژنەکە لەسەر شەقام و لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا پیاسەیان دەکرد.