گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەگەر دەتەوێت مەترسى توشبوونت بە کۆرۆنا زیاد نەکات باش بخەوە

2021.07.17 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر دەتەوێت مەترسى توشبوونت بە کۆرۆنا زیاد نەکات باش بخەوە

ناس کورد- 

شارەزایەکى بوارى پزیشکى دەمار و خەو دەڵێت، ئەگەرى هەیە بەرزى پلەى گەرما ببێتە هۆى زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، چونکە لە کەشى گەرمدا مرۆڤ ناتوانێت باش بخەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یلینا ساریۆفا، شارەزاى پزیشکى دەمار و خەو (17ى تەموزى 2021) باسى لەوەکردووە، بەرزى پلەکانى گەرما هاوکار دەبێت لە بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا، چونکە گەرما دەبێتە هۆى تێکچوونى خەو و ئەوەش دەبێتە هۆى تێکچوونى ئەرکەکانى جەستە، بەهۆى ئەوەشەوە سیستمى بەرگرى لاواز دەبێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، کاتێک مرۆڤ دەگاتە قوڵایى خەو پلەى گەرمى جەستەى دەگاتە نزمترین ئاست، ئەگەر پلەى گەرماى دەوروبەر ڕێگە بەو پرۆسەیە نەدات ئەوا خەوتن تەنها ڕووکەش دەبێت، بەهۆى ئەوەشەوە خەبەربوونەوەى بەردەوام و لاوازى ڕێکخستنى پلەى گەرماى جەستە ڕوودەدات.

 

یلینا جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەو پۆرسەیەش دەبێتە هۆى تێکدانى لێدانى دڵ و بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن بەتایبەتى لەو کەسانەى کێشەى دڵ و پەستانى خوێنیان هەیە، تەنانەت یەک شەو نەخەوتن ئەگەرى توشبوون بە نەخۆشى زیاد دەکات، بەتایبەتى کە ئێستا کۆرۆنا بەربڵاوە.

 

ئەو شارەزایەى پزیشکى دەمار و خەو دەشڵێت، یەک شەو نەخەوتن بەسە بۆ کەمبوونەوەى خانەکانى بەرگرى جەستە، واتا یەک شەو خەوى خراپ مەترسى توشبوونت بە نەخۆشیەکان چەند هێندە زیاد دەکات، ئەوەش نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانیش دەگرێتەوە.