گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە ترسی سوتاندن بەرپرسانی نەخۆشخانەکانی زیقار دەست لەکاردەکێشنەوە

2021.07.17 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
لە ترسی سوتاندن بەرپرسانی نەخۆشخانەکانی زیقار دەست لەکاردەکێشنەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای زیقار لەباشوری عێراق ئاشکرایکرد، شەپۆلی دەستلکارکێشانەوەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکانی شارەکە دەستی پێکردووە و تائێستا بەڕێوەبەری پێنج نەخۆشخانە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکراوە، بەڕێوەبەر و جێگرەکانیان دەترسن تاوانبار بکرێن بەسوتانی نەخۆشخانەکان، بۆیە پێشوەختە ئەو هەنگاوەیان ناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدمەجید، بەڕێوەیەری گشتیی تەندروستیی زیقار ( 17ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی " فرانس پرێس" ڕایگەیاند، "دوای سوتانی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن، بەڕێوەبەر و جێگری پێنج نەخۆشخانەی پارێزگاکە نوسراوی دەست لە کارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە و دەست بەرداری پۆستەکانیان بوون".

 

وتیشی، "هۆکاردەستلەکارکێشانەوەکانیان لەترسی ئەوەدایە نەوەک هاوشێوەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن، نەخۆشخانەکان بسوتێنرێن و دواتریش ئۆباڵەکەی بخرێتە ئەستۆیان، بۆیە پێشوەختە ئەو بژاردەیان هەڵبژاردووە و بەباشیان زانیوە".

 

مەجید ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەخۆشخانەکانی شارەکە لەهەموو ڕوویەکەوە فرامۆش کراون و بەدەست خراپی ژێرخان، نەبوونی پزیشک، بودجەی پێویست و گەندەڵییەوە دەناڵێنن".

 

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ( 12ی تەموزی 2021) بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەچارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لەپارێزگای زیقار زیاتر لە  60 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 74 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

 

دوای ڕووداوەکەش،مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپەلە گەیشتە زیقار و دەستبەجێ فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و دوورخستنەوە و ڕاگرتنی بەڕێوەبەری تەندروستیی شارەکە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمام حسێن و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری زیقار.

 

 لەمانگی نیسانی رابردوودا، بەهەمان شێوە نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) کە تایبەت بوو بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لەشاری بەغدا سوتا  ولەئاکامدا 80 کەس بوون بە قوربانی.