گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکەی ببینە

بەوێنە؛ بکوژێکی ’’خوێنمژ و مەترسیدار’’ دەستگیر کرا

2021.07.17 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بکوژێکی ’’خوێنمژ و مەترسیدار’’ دەستگیر کرا

ناس کورد-

پۆلیسی وڵاتی کینیا لە ئەفریقا ڕایگەیاند، بکوژێکی تەمەن 20 ساڵیان دەستگیرکردووە کە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا 10 منداڵ و هەرزەکاری کوشتووە، ئاماژەبەوەکراوە، بکوژەکە زۆرجار سەری قوربانییەکانی بڕیوە و خوێنی مژیون، هەربۆیە بە بکوژە خوێن مژەکە ناوبانگی دەرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمەریکی ( 17ی تەموزی 2021) پۆلیسی وڵاتی کینیا کە دەکەوێتە کیشوەری ئەفریقاوە ڕایگەیاندووە، "بکوژێکی تەمەن 20 ساڵانیان بەناوی (ماستن ميليمۆ وانجالا) لەناوچەی (ماچاکۆس) لەخۆرهەڵاتی شاری نەیروبی پایتەخت دەستگیرکردووە بەتۆمەتی ڕفاندن و کوشتی 10 منداڵ لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئەوەی پۆلیس توانیویەتی تەرمی دوو منداڵ لە دارستانێکی نزیک شاری نەیروبی پایتەختی کینیا بدۆزێتەوە، سەرەداویان دەستکەوتووە و توانیویانە بکوژەکە دەستگیربکەن".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "بکوژەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و هیچ پەشیمانییەکی نیشانەداوە و وتوویەتی، کاتێک قوربانییەکانی کوشتووە هەستی بەخۆشی و ئارامی کردووە".

 

ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پۆلیس لەکاتی لێکوڵینەوەکاندا ئەوەی ئاشکراکردووە، " بکوژەکە پێش کوشتنی قوربانییەکانی فریوی داون و دواتر بەماددەیەکی سپی هاوشێوەی ئارد بێ هۆشی کردوون و دواتر سەری بڕیون و خوێنی مژیون".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، " ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە لەلایەن بکوژەکەوە کوژراون تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 13ساڵی بووە، بەشێکیان خنکێنراون و بەشێکی دیکەشیان سەڕبڕوان، لە ئێستاشدا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەرجەم قوربانییەکان ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەستمە دوای ئەو ماوەیە بتوانن ئەو کارە بکەن." 

 

image