گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پۆلیس وردەکاریی تەقەکردن لە ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی ئاشکرا دەکات

2021.07.17 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس وردەکاریی تەقەکردن لە ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تەقەکردن لە ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 16 گولـلە بەر ماڵەکەیان کەوتووە و زیانی گیانیی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (شەممە 17ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا کەسێک پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لەماڵێک کردووە کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆیی تێدایە و دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 گولـلە بە خانووەکەوە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووەتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."

 

سڵێمان هەڵشۆیی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنوریی ئیدارەی ڕاپەڕین و لەماوەی ڕابردوودا بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی سەدان کەس و وەرگرتنی پارە لێیان دەستگیر کرا و ڕووداوەکەش کاردانەوەی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد.