گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دەگاتە چەند

شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات و پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە

2021.07.17 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات و پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە

ناس کورد- 

شارەزایەکى کەشناسى بڵاویکردەوە، پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە سەنتەرى پارێزگاکان دەگاتە 45 پلە و لە ناوچەکانى گەرمیانیش دەگاتە 48 پلەى سیلیزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى (17ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژى یەکشەمە 18ى تەموز لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی کاریگەری بارستە ھەواى گەرم پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلەی دیکە بەرزدەبنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 43 بۆ 45 پلەی سیلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 46 تا 48 پلە، هەروەها ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت، خێرای با ئاسایی ئەبێت.

 

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردبووەوە، ڕۆژى دووشەممە 19ى تەموزى2021 کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما و لە ڕۆژانى سێ شەممە و چوارشەممە دەگاته بەرزترین پلە.

 

ڕونیشکرابووەوە، لەسنتەرى شارى هەولێر لەنێوان 46 بۆ 48 پلە دەبێت، لەسەنتەرى شاره‌كاني سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە  44 بۆ 46 پلە دەبێت و لەشارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان  47 بۆ 51 پلە دەبێت.