گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتمەندییەکەی چییە؟

هێشووە ترێیەک بە زیاتر لە 12 هەزار دۆلار فرۆشرا

2021.07.17 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
هێشووە ترێیەک بە زیاتر لە 12 هەزار دۆلار فرۆشرا

ناس کورد-

پیاوێکی تایوانی لەمەزادێکی تایبەت بە بەروبوومە کشتوکاڵیە وەرزییەکاندا لەوڵاتی ژاپۆن، هێشووە ترێیەکی بە زیاتر لە 12هەزار دۆلار کڕی، ترێکە ڕەنگی سورە و ناوی ( ڕۆبی ڕۆمان)ـه و تەنها لەهەرێمی ئیشیکاوای وڵاتئ ژاپۆن دەچێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی فەرمیی وڵاتی ژاپۆن "کیودۆ" (شەممە 17ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، " (هیسە مینگ تا)، کە ملیۆنێرێکی تایوانییە و خاوەنی زنجیرە فڕۆشگایەک لەشاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، هێشووە ترێیەکی سوری جۆری ( ڕۆبی ڕۆمان)ی لە مەزادێکی بەروبوومە کشتوکاڵییەکاندا بە 12 هەزار700  دۆلار کڕیوە".

 

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی ژاپۆن، کڕیارە ملیۆنێرە تاوانییەکە وتوویەتی، دەیەوێت خەڵکی تایوان بەو جۆرە ترێ نایابە بناسێنێت، ئەو نرخەی کە دایەوتی بەوهێشووە ترێیە هێشتا بەراورد بە ماندووبوونی جوتیارەکان، زۆر کەمە".

 

ئاژانسە ژاپۆنییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، "  لەساڵی 2008 لەهەمان مەزاد-دا کە تەرخانکرابوو بۆ نۆبەرەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان، 223 هێشوی ترێی لەوجۆرە بە زیاتر لە 910 دۆلار فرۆشراوە کە کێشی هەرهێشوویەک نزیکەی 700 گرام بووە کە تێکڕای نرخی هەر دەنکە ترێیەک دەکات 26 دۆلار".  

 

ترێی ( ڕۆبی ڕۆمان) لەساڵی 1995وە دەستکراوە بەچاندنی لەوڵاتی ژاپۆن، بەوە ناسراوە کە ڕەنگێکی سوری هەیە و دەنکەکانی گەورەن و تامێکی زۆر جیاواز و نایابی هەیە و بەراورد بەجۆرەکانی دیکەی ترێ زۆر بەئاسانی دەچێنرێت و دێتە بەرهەم و تەنها لەهەرێمی ئیشیکاوا لە وڵاتی ژاپۆن دەچێنرێت.