گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینی دەکرێت 250 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن

2021.07.17 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی دەکرێت 250 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

دەستەی گەشتوگوزاریی هەرێم پێشبینی دەکات بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەراورد بەجەژنی ڕەمەزانی ڕابردوو، ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار ڕوو لەشوێنە گەشتیارەکان بکەن و نزیکببێتەوە لە 250 هەزار گەشتیار، دەشڵێت، هەرزانی نرخ، کەمی ڕۆتین، کەشی گەرمی عێراق و پشووی هاوین گرنگترین هۆکاری ئەو زیادبوونەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نادرڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی هەرێم (شەممە 17ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، " ئامادەیی تەواومان بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان کردووە، لیژنەی تایبەت بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران لەهەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە".

 

وتیشی، "جیاواز لەجەژنی ڕەمەزان، ئەم جەژنە حکومەتی هەرێم رێنمایی زۆری دەرکردووە کە داوای لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە، ئاسانکاریی تەواو بۆ گەشتیاران بکرێت، بە تایبەتی لەبازگەکان و شوێنە گەشتیارییەکاندا".

 

ڕۆستی ئەوەی خستەڕوو، "بەشێکی زۆری ئەو گەشتیارانەی کە ڕوولەشارەکانی هەرێم دەکەن بریتین لە هاووڵاتیانی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ڕێژەیەکی کەمیش لە گەشتیارانی وڵاتانی دراوسێی و وڵاتانی دیکەی جیهان دێنە کوردستان، بەشێوەی گروپ ڕێکنەخراوە".

 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی وت، "لەجەژنی قوربانی ساڵی 2019 ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە ڕوویان لە هەرێم کردبوو نزیکەی 240 هەزار بوون، پێشبینی دەکەین جەژنی قوربانی ئەمساڵ ڕێژەی گەشتیاران لەو ژمارەیە نزیکبێتەوە یان هەندێک زیاتر بێت".

 

دەشڵێت، "هەرزانی نەرخ، کەمی رۆتین، کەشوهەوای گەرمی شارەکانیی عێراق و پشووی هاوین، هەموو ئەمانە هۆکاران بۆئەوەی ئەم جەژنە بەراورد بە جەژنی ڕەمەزان، ژمارەی گەشتیاران لەئاستێکی باشدا بێت".

 

ڕۆستی ئەوەی خستەروو، " لەهەرێمی کوردستان 620 میوانخانە و 360 موتیل و 50 گوندی گەشتیاری بە شێوەیەکی فەرمی تۆمارکراون و هەموو ئەمانە دەتوانن  نزیکەی 70 هەزار گەشتیار لەخۆ بگرن، بەڵام ئەو شوێنانەی کە تائێستا تۆمارنەکراون،  توانای زیاتریان هەیە  دەتوانن زۆر لەو ژمارە زیاتر گەشتیار بگەرنە خۆیان".

 

"لەڕۆژانی جەژن، چاودێری نرخ لەشوێنە گەشتیارییەکان دەکەین، ڕێگریی لە قۆستنەوەی هەل وگرانکردنی نرخەکان دەکەین، هاوکات لەڕووی تەندروستیشەوە هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کردووە بۆجێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەرگرتن لەپەتای کۆرۆنا"، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وادەڵێت.