گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

2021.07.17 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی لێبڕینی موچەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی موچە نەهێڵێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ( شەممە 17ی تەموزی 2021) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین، بەڵام بەمەرجێک بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروست بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی موچە و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەبارەی لێبڕینەوە  دەدرێت."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بەشێک لە پەرلەمانتاران دەڵێن، حکومەت داهاتی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە بەبی لێبڕین لەبەردەستدایە و هیچ بیانویەک بۆ لیبڕینی موچە نەماوە.