گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک ئاشکرا کرا

2021.07.17 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک ئاشکرا کرا

ناس کورد-

خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی هۆكاری گرانبوونی نرخی مریشك ئاشكرا دەکات  و دەڵێت، 70%ی‌ كێڵگه‌كانی هه‌رێم و عێراق له‌ناوچوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژندا ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ نرخی‌ مریشك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ڕووی‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی كردووه‌ و نرخی‌ یه‌ك كیلۆ گه‌یشتووه‌ته‌ چوار هه‌زار و 500 دینار.

 

لەوبارەیەوە نازم عه‌بدوڵا، خاوه‌نی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی (شەممە 17ی تەموزی 2021) بە ماڵپەڕی ژووری بازرگانیی سلێمانی راگه‌یاند، گرانبوونی نرخی مریشك بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پێشتر جووجكه‌یه‌ك به‌ 35 سه‌نت بوو ئێسته‌ بووه‌ به‌ 70 سه‌نت، هه‌ر تۆنێکی عه‌له‌ف 50 دۆلاری تری چووه‌ته‌سه‌ر.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هۆكارێكی تری گرانبوونی مریشك بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ 70%ی‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌وه‌."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا دەکەین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی مریشك جێگیر بكات، بۆئه‌وه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانیش پێوه‌ی پابه‌ندبن و هیچ لایه‌ك زیانی‌ به‌رنه‌كه‌وێت."

 

نازم عەبدوڵا باسی لەوەشکردووە، " پێویسته‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ ڕێی ڤێته‌رنه‌رییه‌كانه‌وه‌ ڤاكسین دابه‌ش بكات، چونكه‌ ئێسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان 20 جۆری‌ ڤاكسین هه‌یه‌ و ده‌بێت حكومه‌ت یه‌ك جۆره‌ ڤاكسین به‌سه‌ر كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان دابه‌ش بكات."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " هه‌وڵی هه‌رزانكردنه‌وه‌ی نرخی مریشك هه‌یه‌ و ئه‌و نرخه‌ی‌ ئێسته‌ی‌ هه‌یه‌ دوای‌ جه‌ژن گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت."