گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.17 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی درێژکردنەوەی وادەی کۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە وادەکە درێژدەکرێتەوە، چونکە فریا ناکەون لەو ماوەیەدا لۆگۆی ئەو ژمارە زۆر تاکسییە لێبدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەشێک لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند ڕۆژێکە هەواڵی دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری شۆفێری تاکسی و قەدەغەکردنی لە بەشێک لە موچە خۆران تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بڵاوبووەتەوە.

 

لەوبارەیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (شەممە 17ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە."

 

وتیشی، "بڕیاری دواخستن بەهیچ شێوەیەک نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە درێژدەکرێتەوە، چونکە ڕیژەیەکی زۆر کەم لە تاکسییەکان لۆگۆ و لەزگەیان لێداوە و وادەیەکی زیاتری پێویستە."

 

سەبارەت بە وادەی درێژکردنەوەکەی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "لەئێستادا دیارنییە وادەکە چەندە و چەندێک درێژدەکرێتەوە، بەڵام بەدڵنیایی کە گەیشتینە سەرەتای مانگ، وادەکە درێژدەکرێتەوە لەکاتی خۆیدا."