گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بايدن مەرسومێکى ترەمپى تایبەت بە ئاوى گەرماو هەڵوەشاندەوە

2021.07.17 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
بايدن مەرسومێکى ترەمپى تایبەت بە ئاوى گەرماو هەڵوەشاندەوە

ناس کورد- 

سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا مەرسومێکى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووى تایبەت بە لابردنى کۆت و بەندەکانى بەکارهێنانى ئاو لە گەرماو و کاتى خۆشوشتندا هەڵوەشاندەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى ئیندیپێندێنتى بەریتینى (17ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکى، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا مەرسومێکى هەڵوەشاندووەتەوە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشوو واژۆى لەسەر کردبوو.

 

ئەوەش هاتووە، مەرسومەکە تایبەت بوو بە لابردنى کۆت و بەندى "دوش"ى گەرماو کە ترەمپ ناڕەزایى دەربارەى دەربڕى و پێى وابوو بەپێى پێویست ئاو نایەتە دەرەوە و لە کاتى خۆشوشتندا قژى تێک دەدات.

 

لەساڵى 1992 ڕێکەوتنێک کرا لەسەر سنوردارکردنى دوشى گەرماوەکان لەپێناو بەفیڕۆنەدانى ئاو، بەڵام ترامپ لەو بڕیارە ناڕازى بوو بەهۆى ئەوەشەوە مەرسمێکى دەرکرد بۆ هەڵوەشانەوەى، بەڵام لەمەودوا کار بە هەمان بڕیارى 1992 دەکرێت، بەپێى بڕیارەکە ڕێگە نادرێت دوشەکان لە 9.5 لیتر ئاو زیاتر دەربدەن لە یەک خولەکدا.