کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراقن داوایه‌ك ئاراسته‌ی داواكاری گشتی عێراق ده‌كات و داوایان لێده‌كات له نێچیرڤان بارزانین سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی بپرسێته‌وه به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی فهمرانبهرانی هه‌رێمه‌وه. . غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، له نووسراوێكدا كه رۆژی 23ی ئایاری 2019 ئاراسته‌ی داواكاری گشتی عێراق كردووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه، داوا ده‌كات داواكاری گشتی به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه‌تی لێپرسینه‌وه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی هه‌رێم بكات به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناردوویه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به شێوه‌یه‌كی راست و دروست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ناكرێت". .