گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی سەردانی سەرۆکی حکومەت و هەرێم بۆ بینینی مەکگۆرک لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.17 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی سەردانی سەرۆکی حکومەت و هەرێم بۆ بینینی مەکگۆرک لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک/ گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، گەر پێش هەڵبژاردن، حیزبەکەی بە کەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە نەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، قسەی خۆیان دەبێت، دەشڵێت، هیچکام لەسەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت نەچوونەتە سلێمانی بۆ بینینی برێت مەکگۆرگ، چونکە ئەو عێراقی جێهێشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوی ڕابردوو، سەردانی برێت مەکگۆرگ بۆ سلێمانی و هاتنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت بۆ بینینی و کۆبوونەوە دەربارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و دۆخی ناوچەکە بووە باس و خواسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئەمڕۆش "ناس کورد" لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە. 

 

لەوبارەیەوە، کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی (شەممە 17ی تەموزی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕایگەیاند، "نە سەرۆکی هەرێم، نە سەرۆکی حکومەت نەچوونەتە سلێمانی، مەکگۆرگیش لە عێراق نەماوە، ئەوە تەنها پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندن بوو، ئەگینا مەکگۆرگ بێتە سلێمانی ڕادەگەیەنرا."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: سەرچاوەیەک لە بەغدا ڕاستی سەردانی مەکگۆک بۆ سلێمانی ئاشکرا دەکات

 

 

لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک، کەمال کەرکوکی ڕایگەیاند، "یاسای هەڵبژاردنی عێراق، ناعەدالەتی تێدایە و دژی دەستورە، دژی یەکسانی و مافی مرۆڤە، لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زۆر دژی کوردە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ نمونە لە کەرکوک 3 بازنەی هەڵبژاردن هەیە، لە بازنەی دووەمدا، هەر کورسیەک پێویستی بە دەنگی 138 هەزار و 425 دەنگە، کەچی لەدەستوری عێراق دا، هەر کورسیەکی پەرلەمانی، 100 هەزار دەنگی بۆ دانراوە، ژمارەی دانیشتووانی حەویجە بای کورسی و نیوێکە، کەچی 3 کورسی بۆ دانراوە، لەکاتێکدا 70% دانیشتوانی حەویجە لەکەرکوکن و لەوێش دەنگ دەدەن."

 

ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەشکرد، ""ئێستا لە گفتوگۆداین سەبارەت گەڕانەوە بۆ کەرکوک، گفتوگۆکان بە ئاراستەی عەدالەت و یەکسانین، گەر عەدالەت و یەکسانی ڕانەگیرێت، بارەگا نابەینەوە بۆ کەرکوک."

 

کەمال کەرکوکی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی لە کەرکوک ڕەتکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، " وەکو پارتی کەرکوک بە شاری خۆمان دەزانین، دەمانەوێت بەکەرامەت و ئاڵای کوردستانەوە بگەڕێینەوە، گەر نەیانهێشت، سەرکردایەتی پارتی قسەی دەبێت."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "لە ناوخۆی حیزب هەموو شت دەوترێ، بەڵام باسی بایکۆت نەکراوە، گەر بایکۆت بکەین، ڕایدەگەیەنین، هەوڵمانداوە ناعەدالەتیەکان ڕابگرین."